استقبل السفير عمر البرزنجي في مطار حمد الدولي رئيس لجنة العلاقات النيابية السيد شيركو محمد صالح والوفد النيابي المرافق له وذلك في إطار زيارتهم الى دولة قطر الشقيقة بدعوة من مجلس الشورى القطري للمشاركة في فعاليات المؤتمر السابع للبرلمانيين ضد الفساد الممتدة على مدار يومين في الدوحة وقد حضر الوفد النيابي مادبة غداء اقيمت على شرفهم مع عدد من السادة النواب الذين قدموا الى الدوحة ضمن الوفد الرياضي المرافق لمنتخبنا الوطني المشارك في مباريات خليجي ٢٤
========================
باڵیۆز شێخ عومەر بەرزنجی پێشوازی لە شاندی پەرلەمانی عێراق کرد کە بەشداری دەکەن لە کۆنگرەی پەرلەمانتاران بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵی کە لە وڵاتی قەتەر بەڕێوە دەچێت
باڵیۆز شێخ عومەر بەرزنجی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەمەد پێشوازیکرد لە سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی پەرلەمان بەڕێز شێرکۆ محەمەد صالح و شاندی یاوەری ئەمەش لە چوارچێوەی سەردانەکەیان بۆ وڵاتی قەتەر لەسەر بانگهێشتی ئەنجوومەنی شوڕای قەتەر بۆ بەشداریکردن لە چالاکییەکانی کۆنفڕانسی حەوتەمی پەرلەمانتاران بۆ دژایەتیکردنی گەندەڵیی کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام ئەبێت لە دەوحە دواتر شاندەکە بەشدارییان کرد لە نیوەڕۆخوانێکدا لەگەڵ کۆمەڵێک پەرلەمانتاری دیکەدا کە لە چوارچێوەی شاندێکی وەرزشییدا پێشتر سەردانی دەوحەیان کردبوو بۆ هاندانی هەڵبژاردەی نیشتیمانیی عێراق لە پاڵەوانێتی جامی کەنداو ٢٤













































">
">




