الثلاثاء, 10 أغسطس 2021 10:11 مساءً 0 333 0
السفير عمر البرزنجي يعبر عن شعور مختلط بين الأفراح والأحزان بالسنة الهجرية الجديدة
السفير عمر البرزنجي يعبر عن شعور مختلط بين الأفراح والأحزان بالسنة الهجرية الجديدة
السفير عمر البرزنجي يعبر عن شعور مختلط بين الأفراح والأحزان بالسنة الهجرية الجديدة

عربي|كوردی

بِسْمِ اللَّـهِ الرَّحْمَـٰنِ الرَّحِيمِ 
( إِلَّا تَنصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ كَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنزَلَ اللَّهُ سَكِينَتَهُ عَلَيْهِ وَأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَّمْ تَرَوْهَا وَجَعَلَ كَلِمَةَ الَّذِينَ كَفَرُوا السُّفْلَىٰ ۗ وَكَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ وَاللَّهُ عَزِيزٌ حَكِيمٌ )

 ( قُل لَّا أَسْأَلُكُمْ عَلَيْهِ أَجْرًا إِلَّا الْمَوَدَّةَ فِي الْقُرْبَىٰ )

بهاتين الايتين الكريمتين يعبر  البرزنجي عن كلمته ويقدم في البداية  أجمل التهاني والتبريكات بمناسبة قدوم السنة الهجرية الجديدة والتي تعد مرحلة انتقال عظيم في الامة الاسلامية وهي الهجرة النبوية الشريفة والصحابة الكرام من مكة المكرمة الى المدينة المنورة بعد ثلاث عشرة سنة من الدعوة الى الدين الجديد في ذلك الوقت وعدم تقبل الاسلام من غالبية أهل مكة رغم ان رسول الله ص كان معروفا بينهم بالصادق الأمين الا ان غالبيتهم عاندوا ولم يتقبلوا الدين الجديد ولم يكونوا مستعدين ليتركوا دينهم القديم والذي كان عبارة عن عبادة الأوثان والقوي يأكل الضعيف وبعد معاناة طويلة اذن الله سبحانه وتعالى لهم بالهجرة وان اهل المدينة المنورة وكان اسمها يثرب في ذلك الوقت  قد رحبوا بدين الاسلام وغالبيتهم العظمى دخلوا في دين الله تعالى وناصروا المسلمين واصبحوا الانصار واهل مكة سمو بالمهاجرين وآخى رسول الله ص بينهم واكمل بقية حياته هناك وهي عشر سنوات لتكون عمر البعثة النبوية الشريفة كلها ثلاث وعشرين سنة وتغير وجه التأريخ بهذه السنوات والتي نزل القرآن الكريم فيها وعدد المسلمين في العالم الان على اختلاف الوانهم واطيافهم ولغاتهم واوطانهم تجاوز المليار والنصف  وبطول خمسة عشر قرنا توالد المسلمون ووافاهم الاجل والله تعالى اعلم باعدادهم جميعا وكل ذلك جاء من هذه السنوات الثلاث والعشرين والهجرة النبوية الشريفة وهي حقيقة الانطلاق وهذا الارث العظيم من الكتب والتأريخ والقيم والعلوم والثقافة والحضارة جاءت من تلك النواة. اذن كل التهاني والتبريكات لكل الامة الاسلامية بل وكل اصدقاء الامة الاسلامية والانسانية ايضا ولذلك يقدم احدنا للآخر التهاني والتبريكات والحدث يستحق بجدارة، ولكن البرزنجي يعبر عن اسفه والمه ايضا بالاحداث الدامية المؤسفة والمخجلة في التأريخ الاسلامي وما حدث من ارتكاب اكبر الكبائر والمحرمات بالجرأة على رسول الله ص واستشهاد ال بيته سيدنا الامام الحسين ع وال بيته الاطهار بالطريقة المشهورة وهذه نقطة سوداء وظلم عظيم، ورغم انه في العليين مع جده رسول الله ص وابيه الامام علي وامه فاطمة الزهراءعليهما السلام ومع الانبياء والمقربين في الفردوس الأعلى بلا شك وان قتلته في النار والجحيم لماارتكبوه من جريمة وفتنة يعاني المسلمون من آثارها الى الآن ونعزي الامة الاسلامية بهذا الحدث الجلل وبهذه الجريمة الكبرى ولكننا في الوقت نفسىه نوجه كلامنا وخطابنا لكل المسلمين بان مرتكبي هذه الجريمة الشنعاء امام محكمة العدل الالهية وليسوا موجودين بيننا لنحاكمهم ولايمكننا ان نحاكمهم بمحاكمة افضل من المحكمة الالهية وهذه كارثتنا جميعا (جميع المسلمين) وكلنا من امة الرسول ص والموضوع يهمنا جميعا والرسول وال البيت الكرام لنا جميعا وكلنا نقول في صلاتنا. (اللهم صل على محمد وال محمد ) واقول هذا الكلام لكي لانوجه اللوم لبعضنا البعض بعد قرون والعزاء عزاء رسول الله ص وعزاء كل الامة الاسلامة الا الذين شاركوا بالقتل او رضوا به واسأل الله تعالى ان يجمع شملنا ويصلح امرنا ويبصرنا بالحق ويحشرنا مع النبيين والصديقين والشهداء والصالحين ويحشرنا مع ال بيت النبي الكريم ولاننسى ان نترحم على كل شهدائنا الذين دافعوا عنا وعن اوطاننا ضد كل المجرمين والمعتدين والارهابيين

‏========================

‎باڵیۆز شێخ عومەر بەرزنجی گوزارشتی هەستی خۆی دەکات بەوەی کە لەهەمان کاتدا دڵشاد و غەمبارە بەبۆنەی ساڵی نوێی کۆچییەوە

‎بسم الله الرحمن الرحیم
‎(الا تنصروه فقد نصره الله إذ أخرجه الذين كفروا ثاني اثنين اذهما في الغار إذ يقول لصاحبه لاتحزن ان الله معنا فأنزل الله سكينته عليه و أيده بجنود لم تروها وجعل كلمة الذين كفروا السفلى و كلمة الله هي العليا والله عزيز حكيم)
‎(قل لا اسألكم عليه أجرا إلا المودة في القربى)
‎بەم دوو ئایەتە پیرۆزەی سەرەوە باڵیۆز شێخ عومەر بەرزنجی گوزارشتی کرد لە هەستی خۆی و لە سەرەتادا جوانترین پیرۆزبایی خۆی خستە ڕوو بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی کۆچیەوە کە دەگەڕێتەوە بۆ قۆناغێکی وەرچەرخانی گەورە لە مێژووی ئومەتی ئیسلامدا کە ئەویش کۆچی پێغەمبەری خودا و هاوەڵانی بەڕێزیەتی لە شاری مەککەی ڕێزدارەوە بۆ شاری مەدینەی پرشنگدار لە دوای سیانزە ساڵ لە بانگەوازکردن بۆ ئاینێکی نوێ بۆ ئەو کاتە و ڕەتکردنەوەی ئایینی ئیسلام لەلایەن زۆرینەی خەڵکی مەککەوە سەرەڕای ئەوەی کە کەسایەتی پێغەمبەری خودا ناسراو بوو لەناویاندا بەوەی کە ڕاستگۆ و دەستپاکە  بەڵام زۆرینەی ئەوان ئینکارییان کرد و ئەو ئایینە نوێیەیان ڕەتکردەوە ئامادەشنەبوون کە دەستهەڵبگرن لە ئایینە کۆنەکەیان کە ئەویش ئاینی بتپەرستی بوو پڕاوپڕ لە ستەمکاریی بەهێزەکان بەرامبەر لاوازەکان دوای نەهامەتیەکی دوور و درێژ خودای گەورە ڕێگەی دا بە کۆچکردن و خەڵکی شاری مەدینەی پرشنگداریش کە لەو کاتەدا ناوی (یەثریب) بوو پێشوازیان لە ئاینی ئیسلام کرد و زۆرینەی زۆریان ئاشنابوون بەم ئاینە و بوون بە موسڵمان و سەرخەر و پشتیوانی موسڵمانانی برایان موسڵمانانی مەککەش لەو کاتەدا بە کۆچکردووەکان ناسراو بوون پێغەمبەری خوداش بۆ ماوەی دە ساڵ لەگەڵیاندا ژیا دوای سیانزە ساڵ لە بانگەشەی پێغەمبەرایەتی لەوەودوا ئاڕاستەی مێژوو گۆڕا و تەنانەت ئایەتەکانی قورئانی پیرۆزیش کە لەو ماوەیەدا دابەزین ئاڕاستەیەکی دیکەیان وەرگرت لە ئێستاشدا ژمارەی موسڵمانانی جیهان بە جیاوازی ڕەنگ و شێوە و زمان و نیشتیمانیانەوە یەک ملیار و نیوی تێپەڕاندووە  و بەدرێژایی پانزە سەدەش تەمەنی ئەم ئایینە بەردەوام بە زیاد بووندا بووە ئەم ژمارەیە  هەموو ئەمە لە گەورەیی ئەو بیست وسێ ساڵەوە و کۆچی پێغەمبەری خوداوەیە  ئەوەش ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر و مێژوویەکی مەزنە کە سەرجەم کتێبەکان و مێژوو و بەهاکان و زانستەکان و ڕۆشنبیری و شارستانیەتی دوای ئەوە دەگەڕێتەوە بۆی کەواتە هەموو پیرۆزبای و دڵخۆشی خۆمان بە هەموو ئوممەتی ئیسلامی ڕادەگەیەنین بەڵکو سەرجەم دۆستانمان لە ئوممەتی ئیسلامی و هەموو مرۆڤایەتی. هەر بۆیە لەم ڕۆژەدا هەمووان پیرۆزبایی لەوانی دیکە دەکەن ڕووداوەکەش بێگومان شایەنی باسکردنە بەڵام باڵیۆز بەرزنجی گوزارشتی لە خەم و پەژارەی خۆی کرد بەبۆنەی ئەو ڕووداوە کارەساتبار و دڵهەژێنانەی کە لە مێژووی ئیسلامیدا لەم ڕۆژانەدا ڕوویانداوە لەوانەش گەورەترین تاوان دەرحەق بە پێغەمبەری خودا و شەهیدکردنی خانەوادەکەی و ئیمامی حوسەین و سەرجەم خانەوادە پاکەکەی  ئەمەش خاڵێکی ڕەش و ستەمکارانەیە کە ئیمامی حوسێن یش لە بنەماڵەی پێغەمبەری خودایە هاوشانی باوکی ئیمامی عەلیی و دایکی خاتوو فاطیمە و هەمووان لە بەهەشتی فیردەوسان هاوشانی پێغەمبەران و نزیکانی خودا بێگومان بکوژانی ئەویش لە ئاگری دۆزەخدان بەهۆی ئەو تاوانە گەورە و ئاژاوەیەی کە ئەنجامیانداوە کە تا ئێستا کاریگەریی بەسەر جیهانی ئیسلامییەوە ماوە و ئێستاش ئوممەتی ئیسلام باجی ئەو تاوانە دەدات هەر بۆیە ئێمەش لەم کاتەدا ڕووی دەممان ئاڕاستە دەکەین بۆ هەموو موسڵمانان کە تاوانبارانی ئەم تاوانە لە بەردەم دادگایی خوداییدان و لە ناوماندا نەماون بۆ ئەوەی دادگاییان بکەین ئێمەش بێگومان ناتوانین دادگاییەکی باشتر بکەین بە دادگایی خودا ئەمەش کارەساتی هەموومانە وەکو موسڵمان و هەمووشمان ئوممەتی پێغەمبەری خوداین بابەتەکەش جێی گرنگیی هەموومانە و پێغەمبەر و خانەوادەکەشی هی هەموومانن هەر بۆیە هەموومان لە نوێژەکانماندا دەڵێن (اللهم صل علی محمد و ال محمد) ئەم قسەیەش دەکەم بۆ سەرزەنشتکردنی هەندێکمان نییە لەلایەن هەندێکی دیکەمانەوە دوای ئەم هەموو سەدەیە  پرسەی پێغەمبەری خوداش پرسەی هەموومانە جگە لەوانەی کە بەشدارییان کردووە لەو تاوانە یان ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەری داواش لە خودا دەکەم کە هەمووان کۆبکاتەوە و کاروبارەکانمان چاک بکات  و لەگەڵ پێغەمبەران و ڕاستگۆیان و شەهیدان و پیاوچاکاندا لێمان بەپرسێتەوە هەروەها لەگەڵ خانەوادەی بەڕێزی پێغەمبەری خودا و بیریشمان نەچێت لە دوعاکردن بۆ شەهیدانمان کە بەرگرییان کرد لە نیشتمانەکانمان لە دژی تاوانباران و دەستدرێژیکاران و تیرۆریستان

 

سجل معنا أو سجل دخولك حتى تتمكن من تسجيل اعجابك بالخبر

محرر الخبر

Admin Admin
المدير العام

sss

شارك وارسل تعليق

أخبار مشابهة

أخبار مقترحة

بلوك المقالات

الفيديوهات

الصور

https://www.alshaya.com/campaigns/IHOP/ihop-ksa/index-ar.html?gclid=EAIaIQobChMI7sTGzbDh6AIVyZl3Ch17hAIDEAEYASAAEgKcrfD_BwE

أخر ردود الزوار

أعداد الجريدة

القنوات الفضائية المباشرة

استمع الافضل